تەل شمشارە یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق. هەڵکۆڵینەوەکانی دانیمارک و عێراق لە ساڵانی ۱۹٥۷-۱۹٥۹ ئەنجام دراون پێش دروستکردنی بەنداوی دۆکان، وێرانەکانی کۆشکێکی بابلی کۆنیان ڕووناک کردەوە کە دوو ئەرشیفی تابلێتی کۆنیفۆرمیان تێدابوو کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی هەژدەهەمی پێش زایین
دەوڵەمەندی بەڵگەنامەی ئیپیۆگرافی بە تایبەتی نامە ئاڵوگۆڕکراوەکان لە نێوان پارێزگارێکی ناوخۆیی و پاشا جیاوازەکانی دراوسێ، وەسفێکی ژیانی هەرێمی و سیاسەتی نزیکەی ٤۰۰۰ ساڵ لەمەوبەرمان دەداتێ. شمشارە قەڵای پارێزگارێک بوو، کووارییەکی دیار، کە لەبری شانشینێکی ڕۆژهەڵات کاری دەکرد کە دەکەوێتە چیاکانی زاگرۆس: ئێتابالهوم. کاتێک خەڵکی گۆتێی لە سیاسەتە فراوانخوازییەکانیاندا دەستیان کرد بە فشارخستنە سەر شانشینەکانی دەوروبەری، کوواری بڕیاری دا کە واز لە هاوپەیمانێتییە کۆنەکەی لەگەڵ ئیتابالهوم بهێنێت و بچێتە پاڵ شانشینی شەمشی-ئەدادی یەکەم، کە ئیمپراتۆریەتێکی گەورەیە لە باکووری میزۆپۆتامیا.
لە کۆتاییدا یاخیبوونێکی ناوخۆیی کۆتایی بە دەسەڵاتی کوواری هێنا و شێمشارا سوتێنرا (نزیکەی ۱۷۸۰ پ.ز).
بەرەو ڕۆژهەڵات
شمشارە بە شێوەیەکی ستراتیژی دەکەوێتە نزیک ڕێڕەوی دەربەند، کە دەروازەیەکی سروشتییە لە زنجیرە چیاکەدا کە ڕێگاکانی ڕۆژهەڵاتی چیاکانی زاگرۆس پێکدێنێت. گرنگی تێپەڕبوونی دەربەند بەدرێژایی چەندین سەدە لە چەندین مۆنۆمێنتی کۆنەوە دەردەکەوێت کە لە نزیکەوە ڕاوەستاون، لەوانە زنجیرەیەکی درێژی قەڵا کە لەسەر لوتکەی چیاکان ڕیزکراوە، تەنها لە باشووری تێپەڕبوون.
ئەم سیستەمی کۆنترۆڵکردن و بەرگرییە بۆ یەکەم جار لەلایەن گەشتیارێکی بەریتانییەوە لە ساڵانی پەنجاکاندا وەسف کرا، لە کاتێکدا لە ساڵی ۲۰۱۹ پرۆژەی شوێنەوارناسی پیزا ڕاپرسییەکی تۆپۆگرافی ئەنجامدا. ئاڵۆزییە بەهێزەکە لە دیوارێکی بەردی پێکهاتووە کە ئێستا بەزۆری ڕووخاوە، کە درێژ دەبێتەوە بۆ ۱٥۰۰ مەتر کە لە ۱۱ قەڵا یان تاوەری جیاواز کەمتر نەبێت، هەروەها دیزاین کراوە بۆ بەرگریکردن لە دەشتی ڕانیە لە هێرشەکانی ڕۆژهەڵاتەوە، کە تێیدا سەرکەوتنی زنجیرە چیاکە ئاسانترە.
مێژووەکە نادیارە بەهۆی قۆناغە جۆراوجۆرەکانی دووبارە بەکارهێنانەوە، بەڵام پێدەچێت ئاماژە بە هەزارەی یەکەمی پێش زایین بکرێت.
گەڕانەوە بۆ شمشارە: کۆشکێکی نوێ
دوای یەکەم هەڵکۆڵینەوە لە ساڵانی پەنجاکان، تێل شمشارە زیانی زۆری بەرکەوت بەهۆی ڕووخانی دەریاچەی دۆکان. لەگەڵ ئەوەشدا، شۆردنەوەی بەرفراوان لە شوێنەکەدا چەند پێکهاتەیەکی نوێی ئاشکرا کردووە، لەوانە کۆشکێکی دیکە کە نزیکەی ٢٠٠ ساڵ کۆنترە لەوەی هەڵکۆڵراوە.
پڕۆژەی شوێنەوارناسی پیزا لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەم بینایە دەکات، کە لە سەردەمی کۆندا بەهۆی ئاگرێکی گەورەوە وێران بووە. هەڵکۆڵینەوەکان تیشکیان خستە سەر ئەو لێوارە ڕووخاوەی کە پاشماوەکانی لە نزیک ڕووی زەوییەوە هەڵکەوتوون و نزیکەی ۱۰ ژووریان ئاشکرا کرد، کە هەندێکیان گۆزەی گەورەیان تێدابوو بۆ پاراستنی ناوەوە.
لە یەکێک لە ژوورەکاندا، تابلێتێکی کۆنفۆرم دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی بیستەمی پێش زایین، کە لیستێکی بەشە نان نیشان دەدات بۆ نێردراوێکی هەولێری کۆن. لە هەڵمەتەکانی هەڵکۆڵینەوەکانی داهاتوودا، پلان دانراوە بۆ درێژکردنەوەی ناوچەی لێکۆڵینەوە بۆ بەشی ناوەندی بیناکە کە لەوانەیە ئەرشیفی ئەو ماڵەی تێدا بێت.
دۆزینەوە شوێنەوارییە نوێیەکانی ساڵی ٢٠٢٥
لە ماوەی چاودێریکردنی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٥دا، دەرکەوت کە ئاستی ئاو هەتا پاییز پێشبینی دەکرا بگاتە نزمترین ئاستی خۆی، ئەم ئاستەش نزمترین ئاست دەبوو لەوەتەی پڕۆژەکەمان لە ساڵی (٢٠١٢)دا دەستیپێکردووە. لەم دۆخەدا، داوامان کرد و مۆڵەتمان وەرگرت بۆ ئەنجامدانی ڕووپێوی شوێنەوار و کنەوپشکنین و هەڵکۆڵینی بچووک لەسەر سەرجەم شوێنەوارەکانی دەشتی ڕانیە بکەین کە لە ساڵی ٢٠٢٥ دا ئاوی بەنداوی دوکان دایپۆشیبوون. لە ڕاستیدا، تا ئەو کاتەی تیمی ئێمە لە پاییزدا گەیشتنە شوێنەکە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان گەیشتبووە نزمترین ئاستی کە لە ساڵی ٢٠١٠ وە بەو شێوەیە نزم نەبووەوە. ئەمەش وای کرد بتوانین بگەینە چەند شوێنەوارێکی گرنگ کە بە شێوەیەکی ئاسایی ژێر ئاو کەوتوون یان تەنها وەک دورگە لە ناو دەریاچەکەدا دەردەکەون. بەم پێیە، پلانەکانی وەرزەکەی کنەوپشکنین و ڕووپێوی ئەمساڵمان لەگەڵ ئەم دەرفەتە نوێیانەدا گونجێندران و وەرزەکە بە پلەی یەکەم تەرخانکرا بۆ کنەوپشکنین لەو ناوچەیەی ئێستا وشک بووەتەوە و هەڵکۆڵینی تاقیکاری لەسەر سێ شوێنی گرنگ ئەنجامدرا لە: بایز ئاغا، باسموسیان و کوندو، کە بەڵگەی نوێی گرنگی شوێنەوارییان دەستخست.
گردی بایز ئاغا شوێنەوارێکی زۆر داخوراوە و لە ڕووپێوییە شوێنەوارییەکانی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستنیشان نەکراوە. دوای دەیان ساڵ لە ژێر ئاو کەوتن، پاشماوەی فراوانی بناغە بەردینەکان لەسەر ڕووی زەوی دەرکەوتوون. کنەوپشکنینە تاقیکارییە بچووکەکانی ئێمە لە بایز ئاغا ئەوەیان دەرخست کە ئەو شوێنە لە دوو قۆناغدا مرۆڤ لێی نیشتەجێ بووە، هەردوو قۆناغەکەش دەگەڕێنەوە بۆ کۆتایی هەزارەی دووەمی پێش زایین. ئەو کەرەستە گڵێنەیەییانەی لەوێ دۆزراونەوە و دەستخران، سیمایەکی ڕوونی سەردەمی ئاشوری ناوەڕاستییان پێوە دیارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گڵێنەکانی هەندێک توخمی خۆماڵی (ناوخۆیی) پێوەدیارە. بەدوور نییە کە بایز ئاغا بۆ ماوەیەکی کەم وەک قەڵایەکی چاودێری سنوری پێشەوەی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری ناوەڕاست لە قۆناغی کۆتایی تەمەنی ئەو ئیمپڕاتۆرییەتە بەکارهێندرابێت.
گردی شوێنەواری باسمۆسیان گەورەترین گردی شوێنەوارییە لە دەشتی ڕانیە و دەکەوێتە ناوەڕاستی دەشتەکەوە. کنەوپشکنینە شوێنەوارییەکانی تیمە عێراقییەکان لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا چەند پەرستگەیەکیان دۆزییەوە کە بۆ سەرەتای هەزارەی دووەمی پێش زایین دەگەڕانەوە، پەرستگەکانی کەوتبوونە ژێر چینێکی فراوانی تەختی تاڕادەیەک چوارگۆشەدا ڕاستەوخۆ لە ژێر لوتکەی گردەکەدا.
گردی شوێنەواری باسمۆسیان کە بەردەوام یان لەژێر ئاودا بووە یان وەک دورگەیەک لە ناو دەریاچەکەدا دەرکەوتووە، بەهۆی جووڵەی شەپۆلی ئاوەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. کنەوپشکنینە تاقیکارییەکانی ئێمە چینەکانی هەزارەی سێیەم و چوارەمی پێش زایینیان لەسەر لێواری باشووری ڕۆژئاوای شوێنەوارەکە دەرخست، و سەلماندیان کە ئەو لووتکە چوارگۆشەیەی ئێستا بۆ کرۆکێکی بچووک کەم بووەتەوە کە لە بنەڕەتدا سەکۆیەکی گەورە بووە و بە دیوارێکی خشتی سوور تێئاخنراو پاڵپشت کراوە، کە پێدەچێت لە کۆتایی هەزارەی دووەمی پێش زایین دروست کرابێت، ئەوکاتەی کە پاشای ئاشووری (تێگلات-پیلێسەری یەکەم) هەوڵیدا بنکەیەکی سەربازی قەڵایەک لە باسموسیان دابمەزرێنێت. لەبەر ئەوەی نەخشەی شوێنەواری باسمۆسیان لە ساڵانی پەنجاکاندا دروستکرابوو پێش ئەوەی ئاوی دەریاچەکە ئەم شوێنەوارە دابپۆشێت، نەخشەکە نەخشەیەکی سەرەتایی بوو، لەبەرئەوە مەزەندەکردنی وردی داخورانەکەی ئەم گردە شوێنەوارییە ناتواندرێت بە وردی بزاندرێت چەندە بووە، بەڵام دەکرێت بە نزیکەیی بە 200,000 مەتر سێجا مەزەندە بکرێت.
لە کۆتاییدا، گردی شوێنەواری کوندو پێشتر هەرگیز لێکۆڵینەوەی تێدا نەکراوە و هیچ نەخشەیەکی پێش لافاویشی لەبەردەستدا نییە، بەڵام وادیارە شوێنەوارەکە لەوەتەی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە بەهۆی داخورانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو تەخت بووە. چاڵە کنەوپشکنینە تاقیکارییەکانی ئێمە دەریانخست کە شوێنەکە ئاستێکی زۆر گرنگی لە هەزارەی چوارەم و سەرەتای هەزارەی سێیەمی پێش زایین تێدا پارێزراوە، کە بە پاشماوەی تەلاری سەردەمی ئاسن داپۆشراون. لەسەر لێواری باشووری شوێنەوارەکە، توانیمان نزیکەی ٣٠ کورە (تەنوور) لە ناوچەیەکی تاڕادەیەک بچووکدا لەسەر ڕووی زەوی دەستنیشان بکەین، هەڵکۆڵینی کۆمەڵەیەک لە ٣ کورە، زەوییەکی دەرخست کە کەرەستەی گڵێنەی سەردەمی ئاشووری نوێی لێ بوو. لێکدانەوەیەکی گونجاو ئەوەیە کە ناوچەی کورەکان پەیوەندی هەبێت بە یەکەیەکی سوپای ئاشوورییەوە کە سەردەمانێک لەو شوێنەدا نیشتەجێ بوون.
دۆزینەوە نوێیەکانی ٢٠٢٤
وردەکاری زیاتر دەربارەی کۆشکەکەی پاشا کوواری
لە ساڵی ٢٠٢٤ ناوچەیەکی نوێ لە کنەوپشکنینی تێدا ئەنجامدرا و دەرخرا کە ڕاستەوخۆ دەکەوتە ژێر ڕووکاری ڕووی زەوییەکەوە، ئێرە گۆشەیەکی زۆرباش پارێزراوی کۆشکەکە بوو، کە ئەرشیفە بەناوبانگەکەی تابلێتە مێخییەکان لە کنەوپشکنینەکانی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا لەوێ دۆزرانەوە. ئەم تەلارە لە ساڵی ١٩٥٨دا بە تەواوەتی کنەوپشکنینی تێدا ئەنجامدرا، بەڵام لەو کنەوپشکنینەدا بە شێوەیەکی گشتی حەوشە گەورەکەی ناوەڕاستی پشتگوێخرابوو و کنەوپشکنینی تێدا ئەنجام نەدرابوو، پێیان وابوو کە لەوانەیە ئەوێ شوێنێکی بەتاڵ بێت و هیچ پارچە شوێنەوارێکی تێدا نەبێت. بەوشێوەیە ئێمە توانیمان ئەو گۆشە دەست لێنەدراوەی کۆشکەکە بپشکنین، کە بە تەنها لە لایەن تیمە عێراقییەکەوە لە ساڵی ١٩٥٨ چاڵی تاقیکاری تێدا لێدرابوو. دووبارە کنەوپشکنینەوەی کۆشکەکەی کوواری (سەدەی ١٨ی پ.ز.) ئامانجێکی گرنگی توێژینەوەیی بوو لە بەش و هەنگاوی یەکەمی پڕۆژەکەماندا (لە ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٥)، دەمانویست کە هەموو ئەوەی لە کۆشکەکە ماوەتەوە کنەوپشکنینی تێدابکرێت، بەڵام هەوڵە نوێیەکان لە ٢٠٢٤ دا دەریخست کە تا ئێستاش هەندێ لە گۆشەکانی بەجێماون و کنەوپشکنینیان تێدانەکراوە.
کۆشکە کۆنترەکە
لە ساڵی ٢٠٢٣ لە بەشی سەرەوەی کۆشکە کۆنەکە (چینی هەشتەم کە بۆ دەوروبەری ٢٠٠٠پ.ز. دەگەڕێتەوە) گەیشتە ناوچەیەکی فراوان لە گردە سەرەکییەکەی شمشارە، لە نزیکی ئەو شوێنانەی ئەم چینە کە لە ساڵانی ٢٠١٢-٢٠٢٢ دا کنەوپشکنین لە ئەوپەڕی لای ڕۆژهەڵاتیدا لە لێژاییەکانی گردەکە ئەنجام درا. لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ئەم چاڵە دووبارە هەڵکەندرایەوە و بەشەکانی پێنج ژووری جیاواز لە تەلارەکە کنەوپشکنینی تێدا ئەنجامدرا. ئەم کارە بووە هۆی دەرخستنی ڕاڕەوێک بەرەو لای خۆرهەڵات-خۆرئاوا لە ناوجەرگەی چاڵەکەدا کە لە وانەیە ئەو شوێنەی دابەشکردبێت بەسەر دوو ناوچەی جیاوازدا، بەڵام هەردوو بەشەکەی تەلارسازییەکە هاوسەردەم بوون. دوو ژوور لە لای بەشە تەلاری لای باشوور کنەوپشکنینیان تێدا ئەنجامدرا. لە ژووری رۆژهەڵاتدا پاشماوەی سێ کوپە کەندوی گەورە لە جێیی خۆیاندا دۆزرانەوە. لەکاتێکدا لە ژووری رۆژئاوا کورەیەک بەرامبەر دیواری باکوری دۆزرایەوە. ئەم ناوچەیە لەوانەیە وەک ژوورە کەندووەکان یان وەک چێشتخانەی تەلارەکە بووبێت. لە باکوری ئەم ڕاڕەوە تەنها بەشە زۆر تەسکەکانی دوو ژووردا دەرخران، و ئەو شوێنە دەرخراونە بەڵگەی ڕوونی مەبەستی دروستکردنیان نەخستەڕوو. چاڵێکی پشکنین و گەڕان لە لای باشوری رۆژهەڵات گەیشتە دیوارەکانی تەلارێکی کۆنتر.
سەردەمێکی نوێ لەسەر شمشارە
لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەندێک چاڵی تاقیکاری بچووک لەو لا زۆر لێژەی بەشی باشوری گردە سەرەکییەکە لێدران، ئەوەی کە تا ئێستا ئێمەش بیزانین ئەوەیە کە لەوەوپێش هیچ کنەوپشکنینێکی تێدا ئەنجام نەدراوە. لەوێدا ئێمە پاشماوەکانی تەلارێکی چاخی ئاسن(هەزارەی یەکەمی پ.ز.)مان دۆزییەوە. ئەوەش دۆزینەوەیەکی سەرنجڕاکێشی چاوەڕوان نەکراوبوو، لەوکاتەوەی لە شوێنەکانی تری گردەکە ئەم چینە نە دۆزراوەتەوە، لەوانەیە ئەو چینە لە شوێنەکانی تری گردەکە ئاو ڕایماڵیبێت، ئەمەش کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر مێژووی شمشارە.
بەم شێوەیە لە ساڵی ٢٠٢٤دا چاڵێکی گەورە لێدرا و ئەوەی دۆزییەوە کە یەکێک لە سێ چینەکانی چاخی ئاسن لێرە هەر زۆر بە باشی پارێزراوە لە ڕێگەی بناغە بەردینەکانی ژوورەکان کە تا ئێستا بە بەرزی نزیکە یەک مەتر و نیو ماوەتەوە. ئەمە لەبەرئەوەبوو کە تەلارەکە، لەسەر تەبارایی لێژی لای خۆرائاوا بوو، کە لە سەردەمە کۆنەکاندا پڕکراوەتەوە، بۆ ئەوەی تەلارێکی نوێی لەسەر دروست بکرێت. توێژینەوە دەربارەی گڵێنە دۆزراوە ناسراوەکان وا کاری زیاتر دەکەن و بەردەوامن، بەڵام لە وانەیە بۆ چینێکی باش پارێزراوی سەردەمی ئاشوری نوێ (دەوروبەری ٨٠٠-٧٠٠پ.ز.) دەگەڕێتەوە.
گردی سوروشەم
گردێکی بچوکە نزیکەی ٨کم لە باشوری رۆژئاوای شمشارەیە و چینەکانی بۆ هەزارەی سێیەم و هەزارەی دووەمی پێش زایین دەگەڕێنەوە، ئەم گردە وەک گۆڕستانێک لە چاخی ئاسن دا بەکارهێندراوە.لە یەکێک لە چاڵە تاقیکارییە بچووکەکانماندا گۆڕێکی دەوڵەمەند بە ژمارەیەک دیاری گۆڕ لە کەمۆڵە گڵێنەییەکان و خشڵی بڕۆنزی و زیوی دۆزرانەوە.









